كاریان چییە؟
شەش كەسی دیكە لە دەرچووانی ژینگە لە هەولێر دامەزران
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
فەرمانگەی ژینگەی هەولێر شەش دەرچووی ژینگەی دامەزراند بۆ ئەوەی وەك چاودێری ژینگە لە پڕۆژەكانی هەولێر كار بكەن.
دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ئەمڕۆ هەینی 2.8.2024 بە 964ی وت، لەژێر رۆشنایی رێنمایی ژمارە(1)ی ساڵى (2022) بۆ دانان و دامەزراندنى دەرچووانى ژینگە لەسەر پرۆژەکان وەک چاودێری ژینگە، فەرمانگەى ژینگەى هەولێر شەش دەرچووى دیكەی ژینگەی دامەزراند، بۆ ئەوەی لەسەر پرۆژەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر بۆ چاودێریکردنى رەوشی ژینگەى پرۆژەکان و پابەندکردنیان بە جێبەجێکردنى رێنماییە ژینگەییەکان كاربكەن.
وتیشی، تا ئێستا 205 كەس بەپێی گرێبەست بۆ ئەم كارە دامەزراون و كاری ئەوان چاودێریكردنی ژینگەی ئەو كارگە و كۆمپانیایانەیە، كە كارەكەیان وادەكات ژینگە پیس ببێت.
وتیشی، ئەو كارمەندانەی دامەزراون سێ مانگ جارێك راپۆرتێك لەسەر ئەو شوێنانەی كاری لێدەكەن، بۆ ئێمە دەنێرن، هەروەها چاودێریی رێژەی سەوزایی و رادەی دوكەڵ و پیسی و پاشماوەی ئەو شوێنانە دەكەن و كاریگەرییەكانی لەسەر ژینگە دەخەنەڕوو، هەروەها چاودێریی سەلامەتی گیانی كرێكاران و كارمەندانی كۆمپانیاكانیش دەكەن.
بە پێی رێنمایی ژمارە 1ی ساڵی 2022ی ژینگەپارێزی، بە پێی رێككەوتنێك لە نێوان دەستەی ژینگە و كۆمپانیاكان، هەر كۆمپانیایەك كارەكانی كاریگەری لەسەر پیسبوونی ژینگە هەبێت، دەبێت دەرچوویەكی ژینگە دابمەزرێنێت و موچەكەشی بدات، بەڵام كارەكانی پەیوەندی بە فەرمانگەی ژینگەوە دەبێت.
لەسەر پیسکردنى ژینگە سکاڵا لەسەر حەوت کەس تۆمار دەکرێت
ژینگە
ژینگە ناوی سێ گازی بردووە
ئەو گازانە بەکارمەهێنن کە دژی چینی ئۆزۆنە
لە ماوەی دوو رۆژدا 210 نەمام دابینکراوە
هەڵمەتێکی چاندنی نەمام بە بەشداری هاوڵاتییان لە شارەزوور راگەیندرا
لە ساڵێکدا هەشت هەزار دۆنم سووتاوە
ئاگر زیاتر لە هەزار دۆنمی دوو گوندی پێنجوێنی سووتاند
لەپێناوی پاراستنی ژینگە