لە پێناو پاراستنی ژینگە

بەڕێوەبەرایەتیەکی هەڵەبجە بەکارهێنانی پلاستیکی قەدەغە کرد

964+

ژێوار خدر

لە ژێر دروشمی ئێمەی مرۆڤ بەشێکی جودا نین لە ژینگەکەمان بەڕێوەبەرایەتی کار و راهێنانی پیشەیی هەڵەبجە بەکارهێنانی پلاستیکی قەدەغە کرد.

لە راگەیاندراوێکدا کە دوێنێ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیەکە بڵاویکردووەتەوە، داوا لە سەرجەم ئەو لایەن و ڕێکخراوانە دەکات کە کاریان لەگەڵدا دەکەن، لەمەودوا بەکارهێنانی پلاستیک بە هەموو جۆرەکانییەوە قەدەغەیە.

لە راگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، لەپێناو پاراستنی ژینگەدا بەکارهێنانی هەموو جۆرە شمەکێکی پلاستیکی وەک دەبە و پەرداخ و قاپی سەفەری لەناو بەڕێوەبەرایەتیەکەدا قەدەغە کراوە و بڕیارەکەش لە بەرواری 1.8.2024ەوە جێبەجێدەکرێت.

+964صورة من منصة (شبكة):
ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجە 143 تۆن پاشماوەی لێ بووە

ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجە 143 تۆن پاشماوەی لێ بووە