"موچەی جێگیر و کاتی دەوامی نییە"

دادگای سلێمانی لە نۆ بوار شارەزای دادوەری و وەرگێڕ وەردەگرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

دادگای سلێمانی بۆ شارەزایی دادوەری و وەرگێڕی یاسایی، “دەرگای داواکاری پێشکەشکردنی کردەوە و دەتوانن لە ئەمڕۆ وە تا 15.8.2024 داواکاری بە لیژنەی شارەزایانی دادگای سلێمانی بگەیەنن”.

ئەو کەسانەی پێداچوونەوە بە داواکارییەکانیان دەکرێ و قبوڵ دەکرێ، “نە موچەی جێگیریان دەبێت و نە کاتی دیاریکراوی دەوامیان هەیە”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.8.2024، لە ئاگادارییەکدا لیژنەی شارەزایانی دادوەری لە دادگای سلێمانی دەڵێن، “ئاگاداری ئەو کەسانە دەکەن کە خوازیارن ببنە شارەزای دادوەری و وەرگێڕی یاسایی، دەتوانن داواکاری پێشکەش بە لیژنەکە بکەن، بە مەبەستی وردبینیکردنی داواکاری و دۆکیۆمێنتە پێشکەشکراوەکانیان”.

لەم بوارانە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن؛

1- بوارە پزیشکیەکان بە گشتی.

2- ئەندازیاری تەلارسازی.

3- ئەندازیاری کارەبا.

4- ئەندازیاری میکانیک.

5- ئەندازیاری ڕێگاوبان.

6- ڕاگەیاندن.

7- هێما و ناوی بازرگانی.

8- زمانی ئاماژە.

9- سەرجەم زمانە بیانییەکان جگە لە زمانی (ئینگلیزی و عەرەبی).

لە بارەی مەرجە پێویستەکان، لە ئاگاداری نامەکەدا هاتووە، “دەبێت داواکار هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت، لانیکەم بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەو بوارەدا هەبێت کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکات و بڕوانامەی هیچ بوارێک بۆ بوارێکی تر قبوڵکراو نیە، وە هەروەها پاش بەدەستهێنانی بڕوانامەکەی، لانیکەم سێ ساڵ ئەزموونی کرداری لەو بوارەدا هەبێـت”.

هەروەها ئەوە روونکراتەوە، “ئەم بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بە دامەزراندنەوە نیە، کەسی هەڵبژێردراو نەدەوامی دیاریکراوی هەیە نە موچەی جێگیر، تەنیا داواکاری بۆ ئەو بەشانە وەردەگیرێت کە لەسەرەوە ئاماژەی بۆ کراوە، هەروەک داواکار پێویستە  دوو نوسخە کۆپی کارتی نیشتمانی و زانیاری و کۆپی بڕونامەی زانکۆی پێبێت”.

سەرۆکی دادگای سلێمانی: کار بۆ نەهێشتنی تۆماری دەستی بک...

سەرۆکی دادگای سلێمانی: کار بۆ نەهێشتنی تۆماری دەستی بکەن