ئەمڕۆ کۆتاییهات

زانکۆی سلێمانی: لە ئۆڵمپیادی زانکۆکان 53 مەدالیامان بەدەستهێنا

964+

ژووری هەواڵ

زانكۆی سلێمانی بەشداری لە یەكەمین ئۆلۆمپیادی وەرزشی زانكۆ و پەیمانگەكانی وەرزشی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ خوێندكارانی كوڕ‌ و كچ كرد و 53 مەدالیای بەدەستهێنا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 31.7.2024، زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، ‎لە كۆی یارییەكانی تۆپی سەرمێزی كچان‌ و كوڕان، شەتڕەنجی كوڕان، كاراتی كچان‌ و كوڕان، مەلەوانی كوڕان، گۆڕەپان‌ و مەیدانی كوڕان، فوتساڵی كوڕان، تۆپی دەستی كوڕان، تۆپی باسكەی كوڕان زانكۆی سلێمانی توانی 53 مەدالیا بەدەستبهێنێت‌ و سەركەوتنی گەورە تۆمار بكات.

یارییەكانی ئۆلۆمپیادی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، لە  22ی تەمموزی  2024 لە سلێمانی دەستپێكرد و تا ئەمڕۆ 31ی تەمموزی 2024 بەردەوام بوو.

خوێندكارانی كۆلێژی پەروەردەی جەستەیی‌ و زانستە وەرزشییەكان‌ و خوێندكارانی كۆلێژی پزیشكی گشتی‌ و خوێندكارانی كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سلێمانی، بە هاوكاری یەكەی چالاكی زانكۆی سلێمانی‌ و مامۆستایان بەشدارییان لە یارییەكانی ئۆلۆمپیاد كرد.

زانکۆی سلێمانی بۆ یەکەم جار خولی زمانی چینی دەکاتەوە

زانکۆی سلێمانی بۆ یەکەم جار خولی زمانی چینی دەکاتەوە