بەشدار لە پڕۆژەی (هەژماری من)

بانکێک قەرزی 100 ملیۆن دینار دەداتە فەرمانبەر و موچەخۆران

فەرهاد حەسەن

بانکێکی بەشدار لە پڕۆژەی (هەژماری من)ی حكومەتی هەرێم، رایگەیاندووە کە  قەرزێک دەداتە موچەخۆران کە بڕەکەی دەگاتە 100 ملیۆن دینار، موچەی ئەو فەرمانبەرەش دەبێتەوە کەفیلی خۆی.

بەپێی راگەیاندراوێک کە بانکی عێراقیی ئیسلامی، بڵاویکردووەتەوە، قەرز بە هاوبەشانی دەدات کە زۆرترینی دەگاتە 100 ملیۆن دینار، ئاماژە بەوەکراوە “لەگەڵ خزمەتگوزاریی (مورابەحەی ئیسلامی) لە بانکی عێراقیی ئیسلامی، مووچەکەت دەبێتە کەفیلت بۆ بەدەستهێنانی قەرز تاوەکو بڕی 100 ملیۆن دینار.

ئەو قیستانەی کە پێویستە موچەخۆرەکە مانگانە بداتەوە ئەو بانکە لە 17 هەزار دینارەوە دەست پێدەکات و لە نیوەی مووچەکەی زیاتر نابێت.

بانکەکە ئاماژە بەوەشدەکات “لە رێگەی مووچەکەت سوودمەند بە لە تەمویلێکی گونجاو و بە مەرجی ڕوون،” جەخت لەوەشدەکاتەوە، ئەوەی دەیەوێت قەرزەکە وەربگرێت، دەبێت سەردانی نزیکترین لقی بانک بکات”.

بانکی ئیسلامیی عێراق (IIB – Iraqi Islamic Bank) لە مانگی ئاداری ساڵی  2024 دا، بڕیاریدا کە ببێتە یەکێک لە بەشدارانی پرۆژەی (هەژماری من).