دیمەنی ئەو کەرەستە و ماددانەی دەستی بەسەردا گیراوە.وێةە. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتینی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێم
شەش تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر بە درۆنێک و کیلۆیەک کریستاڵەوە دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
شەش تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران و دەستیش گیراوە بەسەر یەک کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر کریستاڵ.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەر لە رۆژی 29.7.2024 تانیویانە دەستبگرن بەسەر یەک کیلۆ کریستاڵدا.
دەشڵێت، چالاکییەکەیان ماوەی دوو رۆژی خایاندووە، باندێکی شەش کەسی مەترسیدار کە کاری بڵاوکردنەوە و کڕین و فرۆشتنیان بە ماددەی هۆشبەرەوە دەکرد دەستگیرکردووە.
بەرێوەبەرایەتی نەهێشتینی ماددە هۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، درۆنێکیش کە لەم تاوانکاریەدا بەکار دەهێنرا لەگەڵ چەند پارچە چەک و نارنجۆک و بڕێک دۆلاری ساختەش دەستی بەسەردا گیراوە.
ئێستا تۆمەتباران لەژێر لێکۆڵینەوەدان و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەو ناوچەیە نەکردووە کە چالاکییەکەیان تیادا ئەنجامداوە و ئەو کەسانەیەن دەستگیر کردووە.