سەگە بێلانەكانی سلێمانی حاڵیان شڕە
ئاژەڵدۆستێک: پرۆسەی كۆكردنهوهی سهگ له شێڵتەر لە دنیا شکستی هێناوە
+964
دیلان محەمەد جەزا
سەگە بێلانەکانی سلێمانی لە دۆخێکی خراپدان، بەهۆی ئەوەی کە هاوڵاتیان ترسیان لە سەگە بێلانەکان هەیە، بۆیە لەکاتی بینینیاندا ئازاریان دەدەن.
نگین محەمەد، ئاژەڵدۆست بە 964 وت، ئێستا لە شاری سلێمانی سەگە بێلانەکان حاڵیان باش نییە و لە دۆخێکی خراپدان و هاوڵاتیان لەدەرەوە ئازاریان دەدەن و سەگەکانیش بەم هۆیەوە پەلاماری هاوڵاتیان دەدەن.
باسی لەوەش کرد، کۆکردنەوەی سەگ و بردنیان بۆ شێڵتەر چارەسەر نییە، لەبەر ئەوەی سەگەکان لەوێ لە دۆخێکی خراپدا دەژین و هەندێک لە نێرەکانیان نەزۆک کراون و نەخۆشن، دواتریش بەڕەڵای ناو شاریان دەكەنەوە.
دەشڵێت، پێویستە شێڵتەرەکەی سلێمانی چاک بکرێتەوە و هەندێک لە سەگەکان ببرێنە ئەوێ، بەڵام هەموویان نا، لەبەرئەوەی ژینگەش پێویستی بە سەگ هەیە، کاتێک سەگ لە سروشتی خۆیدا نەمێنێت ئاژەڵی دڕەندە پەیدا دەبن.
هەر لەم بارەیەوە شادیە عەلی، ئاژەڵدۆست و سەرۆكی رێكخراوی هانای ئاژەڵان، بە 964ی وت، پرۆسەی كۆكردنەوەی سەگ لە شوێنێكدا لە هەموو دنیا شكستی هێناوە، جگە لەوەش دەبێت كەسانی شارەزا لە شێلتەر كار بكەن و ئەمە ئیشی كارمەندی شارەوانی نییە.
پێداچوونەوە : سۆما حەکیم زادە
هەڵمەتی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە بۆ پاراستنی خوێندکاران
لە سلێمانیش سەگی بێلانە کۆ بکەرەوە و پارە وەربگرە
سەگى بێلانە پەلامارى داوە
سەگى بیلانە هەردوو قاچى جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى گەستووە
نیوەیان نەزۆک کراون و ئازاد کراونەتەوە
نزیکەی 18 هەزار سەگی بێلانە لەناو هەولێر کۆکراونەتەوە
لە ناحیەی سلێمان بەگی خورماتوو
سەگی بێلانە پەلاماری مریشکی دا و 20یانی مردار کردەوە
له دژى بڵاوبوونهوهى گهنه
ههڵمهتى كوتان بۆ سەگە بێلانەکانی کەرکوک دهستیپێكرد
شارهوانى و ڤێتێرنهریش ناتوانن ئهو كاره بكهن
توانج و پلارى هاوڵاتیان كۆكردنهوهى سهگى بێلانهى له دهربهندیخان وهستاندووه
بڕیار بوو ئەمڕۆ هەڵمەتی گرتنیان دەستپێبکات