چی دەكەن؟

عێراق لە ئێستاوە ئامادەكاری بۆ حەج و عومرە دەكات

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق، ئامادەکارییەكانی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو خستەڕوو، هاوکات رایانگەیاند لە ئێستاوە شوقە و باڵەخانەیان لە شارەكانی مەککە و مەدینە بەكرێ گرتووە.

جەمالەدین بەدری جێگری سەرۆکی دەستەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، بە مەبەستی ئامادەکاری پێشوەختە بۆ وەرزی داهاتووی حەج، هەندێک باڵەخانەیان لە مەککە و مەدینە بە کرێ گرتوون، ئێستا ئامادەکارییەکان بە تەواوی بەڕێوەدەچن بۆ داواکارانی نوێ بۆ نیوەی دووەمی ئەمساڵ و هەروەها ساڵی داهاتوو.

بەدری دەڵێت، ئامادەکاری پێشوەختە هەیە، بەو پێیەی رێنمایی گشتی و بنەڕەتییان بۆ ئامادەکاری پێشوەختە بۆ ساڵی داهاتوو خستووەتەڕوو، هەروەها میکانیزمیش بۆ مەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک، پێشکەشکردن و قبوڵکردن دادەنرێت، هەموو ئەم پرسانەش لەلایەن ئەنجومەنی دەستەكە بڕیاری لەسەر دەدرێت.

سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق، جەمالەدین بەدری روونیکردەوە کە “پێشکەوتنی ئەم دواییە لە ئاستێکی بەرزدا هەیە سەبارەت بە پاسپۆرت و هەروەها گواستنەوە بۆ سنوورەکان و ئەوانی دیکە”،

لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵی حەجدا، شاندی حەجی عێراق بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە وەک باشترین شاند.

هاوكات پێنجشەممەی رابردوو 25.7.2024 دەستەی حەج و عەمرەی عێراق لینکێکی تایبەتی بڵاوکردەوە بۆ ناو تۆمارکردن لە تیروپشکی ئەنجامدانی فەریزەی حەج بۆ ساڵی داهاتوو، ئەو تیروپشکە سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە جگە لە هەرێمی کوردستان و بۆ ماوەی بیست رۆژ ئەو لینکە کارایە.

عێراق لینکی ناوتۆمارکردنی بە ئەلیکترۆنی بۆ حەج کارا کر...

عێراق لینکی ناوتۆمارکردنی بە ئەلیکترۆنی بۆ حەج کارا کرد