لە ژووری هەواڵەوە

کچەکەی چاکسازی سلێمانی دەستگیر کرایەوە و ئاگر بەشێكی غاباتی قەڵادزێ و چیای گۆیژەی سووتاند

ژووری هەواڵ

ئەو كچەی دوێنێ لە چاكسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانی رایكرد، ئەمڕۆ دەستگیر كرایەوە و شەش كەسی دیكەش قۆڵبەست كران.

ئاگرێکى گەورە لە غاباتى قەڵادزێ کەوتووەتەوە و تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵەش بە تەواوی كۆنتڕۆڵ نەكراوە.

دانیشتووانى کۆمەڵگەى کاوە نیگەرانن لە کەمیى خزمەتگوزارى بە تایبەت قیرتاو، وەک خۆیان دەڵێن، لە زستاناندا کێشەى قوڕوچڵپاویان هەیە و لە هاویناندا تەپوتۆز.

بەپێى ئاگادارییەکى هاتوچۆى سۆران، سبەینێ سێشەممە لە كاتی بەیانییەوە بەشێکى رێگاى گەلى عەلى بەگ دادەخرێت.