وەزیرى کارو کاربارى کۆمەڵایەتى بۆ 964:

ئەو کچەى دوێنێ لە زیندانى چاکسازى ژنان و منداڵان رایکردبوو دەستگیرکرایەوە

964+

وریا فەتاح

کوێستان محەمەد، وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى بە 964ـى وت، ئەو کچەى دوێنێ لە زیندانى چاکسازى ژنان و منداڵان رایکردبوو، لە هەوارى شار لە سلێمانى دەستگیرکرایەوە.

دوێنێ یەکشەممە، لە ناو چاكسازی ژنان و منداڵانی كچە راگیراوێك بە ناوی (س. ئ)، كە تەمەنی 15 ساڵە و دانیشتوى زڕگوێزە، لە كاتژمێر 2ـە دوای نیوەڕۆی، رایکرد.

کوێستان محەمەد وتیشى،”جارێ نازانین بۆچى رایکردووە، بەڵام رێکارى یاسایى بەرامبەر دەگیرێتەبەر، لیژنەى لێکۆڵینەوە و داواکارى گشتى بڕیار دەدەن کە دۆسییەى لەسەر بکەنەوە یان نا”.

ئاشکراشى کرد، دواى دەستگیرکردنەوەى دەرکەوتووە کە تەندروستى باشە و کێشەى نییە.

كچەكە دوێنێ بە بیانووی چاككردنی ئالیاری تەلەفزیۆنی ژوورەكەی چووبووە سەربانی چاكسازییەكە، بەڵام وەك لە كامێراكان دەركەوتووە لەسەربانی چاكسازییەكەوە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە، تاكسییەكیش پێشتر چاوەڕێی كردووە و لەگەڵیدا سەركەوتووە و رایكردووە، ئەمە بەپێى قسەى سەرچاوەیەکى ناو چاکسازییەکە کە دوێنێ بە 964ـى وت.

كچەكە بە مادەی 7ـى توندوتیژی خێزانی راگیرابوو.

زیندانییەك لەناو چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی رایك...

زیندانییەك لەناو چاكسازی ژنان و منداڵانی سلێمانی رایكرد