وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڕیاریدا
بەکارهێنانی شەفتی مووسی تەراشکردن لە سەرتاشخانەکان قەدەغەکرا
+964
توانا نەقی
بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی بەکارهێنانی شەفتی مووسی تەراشکردن لە سەرتاشخانەکان قەدەغەکرا و دەبێت گوێزانی سەفەری بەکاربهێنن.
بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی شەفتی مووسی تراشکردن لە تەواوی سەرتاشخانەکان و پابەندکردنیان بە بەکارهێنانی گوێزانی سەفەری کە تەنها یەک جار بەکاربێنن.
دکتۆر سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ 964ـی ناردووە ئامەهی بەوەکردووە، دەبێت سەرجەم سەرتاشخانەکان پابەند بن بەو بڕیارە و دەبێتە مەرجی نوێکرددنەوەی مۆڵەتی کارکردنیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاڕەکە گشتاندنی بۆ کراوە بۆ تەواوی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی کاری پێویست و بەپەلە ئەنجام بدەن بە ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی چاودێری تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆ سەردانیکردن و پشکنینی گشتی سەرتاشخانەکان لە هەموو شوێنێک.