وێستگە و خشتە دەگۆڕێت
گۆڕانكاری لە كارەبای ئاغجەرلەر دەكرێت
+964
عەزیز گۆپتەپەیی
بەڕێوبەری کارەبای چەمچەماڵ دەڵێت كارێك دەكەن بۆ ئەوەی ڤۆڵتییەی كارەبای ئاغجەلەر باشتر بێت.
ئەردەلان محەمەد بە 964ی وت: وێستگەی ناحیەی ئاغجەلەر دەگوازینەوە بۆ سەر وێستگەی کۆمەڵگەی بەردەقارەمان، لەبەر ئەوەی 10 کیلۆمەتر نزیکترە لە قەزای چەمچەماڵ و بەمەش بڕی ڤۆڵتیەمان باشتردەبێت.
وتیشی، “کاتژمێرەکانی کارەبا کەم ناکات، بەڵکو تەنیا گۆڕانکاری لە دابەشکردنی خشتەی کاتیی کارەباکەدا کراوە”.
هەر لەو چوارچێوەیەدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەدەکات، هێڵێكی نوێی 33 كەی ڤی له وێستگەی به‌رده‌قاره‌مانه‌وه بۆ ناحیه‌ی ته‌كیەی كاكه‌مه‌ند رادەكێشن، به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ڤۆڵتیه‌ی وێستگه‌ی 33 كەی ڤی ئاغجه‌له‌ر و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بارزۆریی (ئۆڤه‌ر لۆدی) محاویله‌كانی وێستگه‌ی 132 كەی ڤی لە چه‌مچه‌ماڵ.
هەروەها باسی ئەوەیان كردووە، هه‌ندێ گۆڕانكاریی پێویست له هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بادا ده‌كرێت و له 28.7،2024 تا كۆتایی مانگی هەشتی 2024 خشته‌ی پێدانی كاره‌با له سنووره‌كە گۆڕانكاریی به‌سه‌ردادێت.
گۆڕانكارییەكانیش به‌م شێوه‌یە دەبێت:
• چه‌مچه‌ماڵ، له كاتژمێر (2) نیوه‌ڕۆ تا (6) به‌یانی، كاره‌بای نیشتمانی ده‌بێت
• ناحیه‌ی شۆڕش، له كاتژمێر (8)ی ئێواره تا (12)ی نیوه‌ڕۆ، كاره‌بای نیشتمانی دەبێت
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا