‌سنوورى خورماتوو

داخستنى رێگەى کەرکوک – بەغدا زیانی به‌ زیاتر له‌ 50 چێشتخانه‌ گەیاند

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

دواى 10 كاتژمێر له‌ داخستنى رێگەى سه‌ره‌كى له‌ خورماتوو، هاتوچۆى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا په‌كخرا و زیانێكی زۆریش به‌ر ئه‌و شۆفێر و خاوه‌ن چێشتخانانه‌ كه‌وت كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ن.
رێگەكه‌ لە کاتژمێر 8:30 خوله‌كى بەیانی ئەمڕۆ، له‌ ده‌روازه‌ى باشوورى قه‌زاى خورماتوو لە لایەن حەشدی شەعبی توركمانی و لایەنگریانی داخرابوو.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 له‌سه‌ر رێگەى داقوق بۆ خورماتوو به‌لاى باكووره‌وه‌ نزیكه‌ى 25 چێشتحانه‌ى گه‌وره‌ و به‌لای باشووریشه‌وه‌ زیاتر له‌ 30 چێشتحانه‌ هەن و كه‌وتوونه‌ته‌ سه‌ر ئه‌م رێگە گشتییه‌.
خالید مه‌جید، خاوه‌نى یه‌كێك له‌و چێشتخانه‌ گه‌ورانه‌ به‌ 964ـى وت، ئه‌مڕۆ به‌هۆى داخستنى رێگەكه‌وه‌ زیانێكی زۆر به‌ر كاسبكاران و چێشتحانه‌كانیان كه‌وتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌س رووی تێنه‌كردوون.
وتیشی “ئه‌مڕۆ كه‌ شوێنه‌كه‌مان قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆرى لێبوو به‌هۆى ئه‌م رێگە داخستنه‌وه‌، دۆخه‌كه‌ وایكردبوو هیچ كه‌س به‌لاى نانخواردنه‌وه‌ نه‌یه‌ت”.

لای خۆیه‌وه‌، چەلەبی محەمەد، سەرپەرشتیاری خۆپێشاندانەکە بە964ـی وت، بڕیارێكى حکومەتی عێراق هێزەکانی حەشدی شەعبی تورکمانی تووڕەکرد، ئه‌وانیش وەک کاردانەوەیەک دژی بڕیارەکە، رێگەی نێوان کەرکوک بۆ بەغدایان داخست.
بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌تى عێراق كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ریكردبوو، داواى كردووه‌ ئه‌و هێزه‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ و به‌سه‌ر هێزه‌كانى دیكه‌ دابه‌ش بكرێت.

چەلەبی وتی، “لە ئەنجامی کۆبوونەوەکەى ئه‌مڕۆدا بڕیاردرا بە تێکەڵکردنی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی میحوەری باکوور لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و رۆژھەڵاتی دیجلە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده‌ دوای رێکەوتنەکە بەشێک لەخۆپێشاندەران نەیاندەویست رێگەکە بکرێته‌وه‌، به‌ڵام لەلایەن سوپای عێراقەوه‌ بە زەبری هێز رێگەکە کرایەوە.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لە سنوورى خورماتوو رێگەى کەرکوک بۆ بەغدا دادەخرێت

لە سنوورى خورماتوو رێگەى کەرکوک بۆ بەغدا دادەخرێت