رێگاى کەرکوک بۆ بەغداشیان گرتووە

لایەنگرانى حەشدى تورکمانى جوتسایدى فڕۆکەخانەى کەرکوکیان داخست

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

لایەنگران و ئەندامانى حەشدی شەعبی تورکمانی لە کەرکوک شەقامێکی جوتسایدی فرۆکەخانەی کەرکوکیان داخست و ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروستکردووە.

لە کاتژمێر 1:00ـى شەوى رابردووەوە، ئەندامان و لایەنگرانى حەشدی شەعبی تورکمانی لە دژی تێکەڵکردنیان لە گەڵ میحوەری رۆژهەڵاتی دیجلە، گردبوونەتەوە و چەندین خێوەتیان هەڵداوەوە و یەکێک لە شەقامەکانی جوتسایدی فرۆکەخانەی کەرکوکیان داخستوە.

پاشا بورهان کارمەندی حەشدی شەعبی تورکمانی لە پردێ بە 964ـی وت ،”ئێمە لە دژی بڕیاری تێکەڵ کردنی دەستەی حەشدی شەعبی تورکمانین لەگەڵ میحوەری رۆژهەڵاتی دیجلەی حەشدی شەعبی، هەر بۆیە ناڕەزایەتیمان دەربڕیوە”.
جگە لە داخستنى شەقامێکى فڕۆکەخانە، لایەنگرانى حەشدى تورکمانى لە ئێستادا رێگاى کەرکوک بۆ بەغدایان لە سنوورى خورماتوو گرتووە و هاتوچۆیان پەکخستووە.

بەپێ ئەو زانیاریانەی دەست 964 کەوتووە، لە ئێستادا بەرپرسانی حەشدی شەعبی و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک و بەرپرسانی ئەمنی لە ناو بارەگای فەرماندەی میحوەری باکوری حەشدی شەعبی لە نێو سەربازگەی کەیوان لە کۆبونەوەدان بۆئەوەی چارەسەرێکی گونجاو بدۆزرێتەوە بۆ ئەو بڕیارە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

رێگاى کەرکوک بۆ بەغدا داخرا

رێگاى کەرکوک بۆ بەغدا داخرا