مۆلیدەی ئەهلی - social midia
زیادیکردووە
نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان لە سلێمانی دیاریکرا
ژووری هەواڵ
کارەبای سلێمانی نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی تەمووز دیاریکرد و رایگەیاند، بۆ هەر کیلۆواتێک 258 دینار وەردەگیرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28.7.2024، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون بڕیاریداوە بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى مۆلیدەى ستییەکان دیاریبکات کە بۆ ئەم مانگە تەمووز بریتییە لە 258 دینار.
بۆ ئەم مانگە نرخی مۆلیدەی سیتییەکان چوار دینار زیادیکردووە و مانگی پێشوو نرخەکەی 254 دینار بوو.
“پێویستە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە”، کارەبای سلێمانی وا دەڵێت.