" كلینیكه‌كانتان له‌ شوێنی ده‌وامتان بێت"

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پزیشكانى قه‌زا و ناحیه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌و پزیشكانه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ خاوه‌ن كلینیكی تایبه‌ت به‌ خۆیانن و پێیان ده‌ڵێت، پێویسته‌ كلینیكه‌كانتان له‌ شوێنى ده‌وامى فه‌رمى خۆتان بێت.

به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، بڕیاره‌كه‌ ته‌واوى ئه‌و پزیشكانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ ده‌وامى فه‌رمیان له‌ قه‌زاو ناحیه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌ و بڕیاره‌كه‌ش گشتێندراوه‌ بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان له‌ پارێزگاو ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان.

له‌ نووسراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر دوو نووسراوى پێشووى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ژماره‌ (8304) له‌ 28.5.2021 و ژماره‌ (9216) له‌ 11.6.2012 تایبه‌ت به‌و پزیشكانه‌ كه‌ “پێویسته‌ كلینیكى تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ دواى ده‌وامى فه‌رمیان له‌ سنوورى ئه‌و قه‌زا و ناحییانه‌ بێ كه‌ به‌یانیان ده‌وامى فه‌رمی تیاده‌كه‌ن”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین، وێنه‌یه‌كى ئه‌م نووسراوه‌ى وه‌زاره‌تى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ 12.5.2024 ده‌رچووه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ “هه‌ر پزیشكێك پابه‌ند نه‌بێت بەرپرسیاردەبێت”.

تەندروستیی راپەڕین: پزیشک لەوێ نەبوو کارمەند مافی نییە...

تەندروستیی راپەڕین: پزیشک لەوێ نەبوو کارمەند مافی نییە جوانکاری بۆ چارەخواز بکات