"خێرخوازان ده‌یكه‌ن"
ناوه‌ڕاستی دووسایدی به‌حركه ده‌ڕازێندرێته‌وه
964+
شۆڕش هه‌ركی ـــ هه‌ولێر
شارەوانیی هەولێر ناوەڕاستی شەقامی سەرەکی دوو سایدی بەحرکە بە دار و گوڵ دەڕازێنێتەوە و سیستەمی ئاودێریشیان بۆ دابیندەکات.
خه‌رجی كاره‌كه له‌لایان خێرخوازانه‌وه دابینكراوه و شارەوهانی هاوكار و هه‌ماهه‌نگه له خاوێنكردنه‌وه‌ی داره‌كان و دابینكردنی ئاو بۆ دارەکان.
مه‌موند عبدولوه‌هاب، سه‌رۆكی شاره‌وانیی به‌حركه به964ـی وت،” چه‌ند رۆژێكه ده‌ستكراوه به چاككردنی ناوه‌ڕاستی دووسایدى سه‌ره‌كی، دارچاندن و قه‌تره‌ى ئاو و گوڵی ره‌نگاوڕه‌نگی تێدا دادەنرێت، بۆ هه‌ر دارێك گلۆپێك داده‌نرێت، بۆئه‌وه‌ى شه‌وان به جوانتر دیاربێت”.
وتیشی، قۆناغی یه‌كه‌م تا نزیك بانكی به‌حركه ده‌بێت، كه زۆری نه‌ماوه کارەکانی تەواو بێت.
ئه‌م پرۆژه‌یه فه‌رمانگه‌ى كاره‌بای به‌حركه له رێگای چه‌ند خێرخوازێكه‌وه پێی هه‌ڵساوه تا قۆناغی یه‌كه‌م ته‌واو ده‌بێت.
ناحیه‌ى به‌حركه سه‌ر به قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێره و ژماره‌ى دانیشتووانی زیاتره له 180هه‌زار كه‌س.
پێداچوونەوە: هاوبەش