لۆگۆی وەزارەتی دارایی
وەزارەتی دارایی كوردستان
وادەی دابەشكردنی فۆرمی زەوی بۆ خانەنشینان راگەیاندرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لە ئاگادارییەكدا وادە و مەرجەكانی دابەشكردنی فۆرمی وەرگرتنی زەوی بۆ خانەنشینان ئاشكرا كرد.
بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەمشەو رایگەیاند، “لە پێناو بەرژەوەندی و کارئاسانی زیاتر بۆ توێژی خانەنشینان بڕیاردرا وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی لە رێگەی ئەو بانکانەوە بێت، کە موچەی خانەنشینی لێ دابەش دەکرێت.
هاوكات بەڕێوەبەرایەتییەكە وادە و رێنماییەكانی دابەشكردنی فۆرمەكانی دیاریی كردووە، كە بەم جۆرەیە:
1- رۆژی دووشەممە 29.7.2024 فۆڕمەکان لە بانکەکان دابەش دەکرێت.
2- تەنیا ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمەکان وەربگرن کە لە ژیاندا ماون.
3- ئەو خانەنشینانەی فۆڕم پڕ دەکەنەوە نابێت پێشتر بە هیچ جۆرێک سوودمەند بووبن لە وەرگرتنی زەوی.
4- پێویستە فەرمانبەری خانەنشینکراو فۆڕمەکان لە رێگای فەرمانگەی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بگەڕێنێتەوە.
رێنمایى پڕکردنەوەى فۆڕمى وەرگرتنى زەوى بۆ شارەوانییەکان نێردرا
دابەشكردنی زەوی
سنووری هەولێر
ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەشکراون هێشتا هیچیان بۆ نەکراوە
سنووری قوشتەپە
ناوی ئەو كەسانە راگەیاندرا كە ئەمڕۆ زەوییان بۆ دەرچوو
زیاتر لە هەزار زەوی دابەشكران
هەزاران زەوی دیكەش له قوشتەپە دابەشدەكرێن
سەرۆكی شارەوانی زانیارییەكان بۆ 964 دەخاتەڕوو