هەواڵەکان؛
کەرکوک پڕبوو لە خۆپیشاندان و رێگای کەلار بۆ کفریش خێراتر دەکرێت
ژووری هەواڵ
ئەمجارە سەرەی ئێمەیە و ئەگەر رێگاکەمان بۆ چاک نەکەن ژەهر دەکەین بەسەر دەسەڵاتداراندا، ئەمە قسەی هاوڵاتییەکی دڵگەرمی ناحیەی لەیلانە لە کەرکوک کە تا گیانی هاتووە ساڵانێکە گوێ لە هاوار و دەنگیان ناگرن بۆ چاکردنی رێگاکەیان.
******
تەرمی زۆربەی ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە رێگای چوون بۆ ئەوروپا گیان لەدەستدەدەن، بە هاوکاری کەسانێکی خێرخواز و بۆ خواسوڵحاو، وەک حاجی عەدنان دەگەڕێندرێنەوە کوردستان، یەکێک لەوانە هیوا مینە بوو کە هەفتەی پێشوو لە بەریتانیا و لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا، ئەمڕۆ تەرمەکەی گەڕێندرایەوە رانیە و بەخاکسپێردرا.
******
گلەیی و گازندەی خەڵکی کفری رێبوارانی سەر رێگای کفری کەلار ئەمجارە گرتی و بە قسەی ئەوان هەندێک لە خێرایی شەقامەکە کە کامێرای خاڵ بۆ خاڵە زیاد دەکرێت.
******
سیدرا ئیبراهیم، کچە خوێندکاری قۆناغی چوارى بەشی میکانیک لە زانکۆی رۆژئاوا لە شاری قامیشلۆ، وەک بەشێک لە پڕۆژەی دەرچوونەکەی، رۆبۆتێکی دروستکردووە کە کاری پێشکەشکردنی خواردن دەکات، سیدرا دڵخۆشی خۆی بە سەرکەوتنی پڕۆژەکەی دەردەبڕێت و ئاماژە بەوە دەکات کە دەتوانرێت ئەم رۆبۆتە لە چێشتخانەکاندا بۆ خزمەتکردنی مرۆڤ و گەیاندنی داواکارییەکان بەکاربهێندرێت.