بەستنی تابلۆ نوییەکە. فۆتۆ: هاتوچۆی هەڵەبجە
لە هەولێرەوە کراوە بە هەڵەبجە
یەکەم گواستنەوەی ژمارە لە هاتوچۆی هەڵەبجە ئەنجامدرا
ژووری هەواڵ
لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە یەکەم مامەڵەی گواستنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە پارێزگایەکەوە بۆ پارێزگایەکی دیکە ئەنجامدراوە و ژمارەیەکی هەولێر کرا بە هەڵەبجە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.7.2024، هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، یەکەم هاوڵاتی مامەڵەی گواستنەوەی تابلۆی هەولێری لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیاندا ئەنجام دا.
ئەو تابلۆیەی گواستنەوەی بۆ کراوە ژمارەکەی 7000ـە و لە کۆدی 22 کە تایبەتە بە هەولێر، کراوە بە کۆدی 23 کە تایبەتە بە هاتوچۆی هەڵەبجە.
رۆژى 22ـى شوباتى رابردوو بە ئامادەبوونى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، بهشى تۆمارى تابلۆى ئۆتۆمبێل به کۆدى ژمارە 23ـى پارێزگاى ههڵهبجه كرایهوه.
یهكهم تابلۆى هەڵەبجە بە ژماره 10000 A23 وهك دیارى پێشكهشى ئومێد محهمهد کرا..