چی سووتاوە
ئاگرێك لە كەمپی هەرشەم لە نزیك بەحركە كەوتەوە
شیراز عەبدوڵا
ئاگرێك لە كەمپی هەرشەم 1 بۆ ئاوارەكان لە نزیك ناحیەی بەحركەی هەولێر كەوتووەتەوە.
ئاگرەكە نیو کاتژمێر لەمەوبەر لە كەمپی هەرشەم لە نزیك بەحركە كەوتەوە و چەند كەرەڤانەیەك سووتاون و هێشتا بە تەواوی كۆنتڕۆڵ نەكراون.
تیمی بەرگریی شارستانی لەوێن و خەریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن، كە ژمارەیەك كەرەڤانە سووتاون، بەشێكیشیان ئاگرەكەیان كوژیندراوەتەوە.
لە ئاگرەكەدا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و هێشتاش هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نادیارە.
بە پێی زانیارییەكانی 964 نزیكەی 12 كەرەڤانە سووتاون و ئاگرەكە لە سووتانی پووش و پەڵاشەوە دزەی كردووەتە ناو كەرەڤانەكان، دانیشتووانی كەرەڤانەكاتیش زوو توانیویانە خۆیان رزگار بكەن.
ئەمە یەكەمجار نییە ئاگر لە كەمپی هەرشەم دەكەوێتەوە، پێشتر لە 2020 و 2022 و 2023 ئاگر لە كەمپەكە كەوتووەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا