بچن ئەنجامەکان وەربگرنەوە

یەکەمی خوێندنی ئیسلامی 97.1ی بەدەستهێناوە

964+

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئەنجامی خولی یەکەمی پۆلی 12ی خوێندنی ئیسلامی بڵاوکردەوە و داوا لە خوێندکارەکانی دەکات، بۆ ئەنجامەکان سەردانی قوتابخانەکانیان بکەن.

هەر بە گوێرەی ئەنجامەکان بێت، خوێندکار محەمەد رەسوڵ مینە، یەکەمی خوێندنی ئیسلامی بوو بە کۆنمرەی 97.1.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25.7.2024، ئەنجامی تـاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی و خولی یەکەمی خـوێنـدنـی ئیسـلامـی دەرچوێندراوە بۆ ساڵی خوێندنی  2023-2024.

وەزارەتەکە دەڵێت، خوێندکارانی ئاگادار دەکەینەوە، ئەمڕۆ پێنچشەممە 25.7.2024، سـەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن، بـۆ وەرگرتـنەوەی ئەنجامەکانیان.

بۆ ئەمساڵ 122 هەزار و 15 قوتابی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەشدارییان لە تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی كردبوو.

ئەم سێ قوتابیەی خوارەوە یەكەمەكانی خوێندنی ئیسلامین;

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):