پاش سەردانی وەزیر بۆ تورکیا
دامەزراوەیەک بە سێ ئاست زەماڵە خوێندن بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
دامەزراوەى YTB لە تورکیا ژمارەیەک زەماڵەى خوێندن پێشکەش بە وەزارەتی خویندنی باڵای هەرێم دەکات، “بەشێکیان بۆ فەرمانبەرانى حکومەت، بەشێکی دیکەیان بۆ مامۆستایانى زانکۆ و هەرەوها بەشێکی دیکەش تایبەت دەبێت بە راهێنانى دیبلۆماتکاران”.
ئەو زەماڵانە لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆڵی دامەزراوەکە و وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەبن، کە ئێستا بە بەشداری وەزیری خوێندنی باڵا لە وڵاتی تورکیان و لەگەڵ سەرۆکى دامەزراوەى YTB کۆبوونەوە، “کە ئەو دامەزراوەیە زەماڵەی خوێندن بۆ فێرخوزان لە تەواوى وڵاتانى جیهان دابین دەکات”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24.7.2024، عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، “بریار دراوە دامەزراوەکە ژمارەیەک زەماڵەى دیکەى خوێندن پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەى زانستی هەرێمى کوردستان بکات کە بە چاودێرى راستەوخۆی وەزیری خوێندنی باڵاى هەرێم دەچێتە بوای جێبەجێکردنەوە”.
بڕیارە رێنماییەکان هەمان وەزارەت بڵاوی بکاتەوە، بە گوێرەی راگەیەندراوێکی کۆبوونەوە هاوبەشەکە بێت، “وەزیرى خوێندنى باڵا سوپاسى دامەزراوەى YTBی کردوووە و کارەکانى بەرزنرخاندوون، بۆ رەخساندنى دەرفەتەکانیان بۆ هەرێمى کوردستان، چونکە ئەو فێرخوازانەى لە رابردوو لەو زەماڵانە سودمەندبوون لە ئێستا گەڕاونەتەوە و لە دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستان خزمەت پێشکەش دەکەن”.
دیمەنی سەردانی شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ دامەزراوەی YTB: