لێپرسینه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌واڵێك ده‌كه‌ن

ڤێتێرنه‌رى هه‌ولێر: هیچ حاڵه‌تێكی تاعون له‌ناو ئاژه‌ڵى قوشته‌په‌ بڵاونه‌بووه‌ته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ڤێتێرنه‌رى هه‌ولێر ئامارێك ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ 964 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ بوونى نه‌خۆشی تاعون له‌ناو نزیكه‌ى 45%ـى مه‌ڕو ماڵاتى سنوورى قه‌زاى قوشته‌په‌ ده‌كات و ده‌ڵێت “هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی تاعون له‌و سنووره‌ نییه‌”.

رۆژى 20.7.2024 ، د. نه‌جات سلێمان، وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌ى ڤێتێرنه‌رى قوشته‌پە قسه‌ى بۆ‌ 964 كردووه‌ و ئه‌م ئاماره‌شی راگه‌یاند بوو، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا د. مامه‌ند محه‌مه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌رى ڤێتێرنه‌رى هه‌ولێر به‌ 964ـى راگه‌یاند “ئه‌و كه‌سه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى بنكه‌ نیه‌ و بۆشی نییه‌ به‌ناوى بنكه‌ى ڤێتێرنه‌رى قوشته‌په‌وه‌ لێدوان بدات، بۆیه‌ ته‌واوى ئه‌و زانیاری و داتایانه‌ى باسی كردووه‌ هه‌موو ره‌تده‌كرێنه‌وه‌”.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئه‌وان لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ ده‌كه‌ن چونكه‌ ئه‌وه‌ ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئه‌و بنكه‌یه‌ى قوشته‌په‌یه‌ نه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر”.

نه‌خۆشی تاعون له‌ناو مه‌ڕو ماڵاتى سنوورى قوشته‌په‌ ...

نه‌خۆشی تاعون له‌ناو مه‌ڕو ماڵاتى سنوورى قوشته‌په‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌