دیمه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ى باڵه‌خانه‌ى زانكۆى كۆیه... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى زانكۆ
پێویستیان به زیاتره
10 پاسه‌وانى ژن بۆ به‌شه‌ناوخۆیی كچانى زانكۆى كۆیه داده‌مه‌زرێن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌رفه‌تى دامه‌زرادنى بۆ پاسه‌وانیكردن له به‌شه‌ناوخۆیی كچان بۆ زانكۆى كۆیه راگه‌یاند و ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى داده‌مه‌زرێن بریتین له 10 كه‌س.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تى ناوخۆ، ره‌زامه‌ندنى ئه‌م دامهزاندنه له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌ته‌وه بووه و داواش له خانمانى كۆیه كراوه ئەوانەی ئارەزووی کارکردن و سوود وەرگرتن لەو دەرفەتە دەکەن، لە ماوەی هەفتەیەكدا لەم لینکەی زانیارییەکانیان رەوانە بکەن:
https://forms.gle/LGRdsV2n8pX4R8d27
شاخه‌وان ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى به‌شه‌ناوخۆییه‌كانى زانكۆى كۆیه به 964ـى وت، پێشتر زانكۆكه‌یان داواى دامه‌زراندنى پاسه‌وانى ژنى بۆ به‌شه ناوخۆیی كردبوو به‌تایبه‌تیش بۆ به‌شه‌ناوخۆیی كچان.
وتیشی “ئه‌م پاسه‌وانانه بۆ پاسهوانیكردنى دوو بلۆكى به‌شه‌ناوخۆیی كچانه كه نزیكه‌ى هه‌زار و 100 خوێندكارى كچی تێدا ده‌ژیت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دامه‌زراندنى 10 پاسه‌وان بۆ ئه‌م به‌شه ناوخۆییه كه‌مه و زانكۆش داواى زیاترى كردبوو، به‌ڵام له‌م قۆناغه بۆشاییه‌كى باش پڕده‌كاته‌وه.
به‌پێی ئامارێك كه به‌شی راگه‌یاندنى به‌شه‌ناوخۆییه‌كانى ئه‌م زانكۆیه به 964ـى داوه، له هه‌ردوو به‌شه ناوخۆیی كچان و كۆڕان نزیكه‌ى دوو هه‌زار 500 خوێندكار ده‌ژین و دابه‌شكراو به‌سه‌ر پێنج بلۆك، كه دوو له‌و بلۆكانه خوێندكارى كچی تێدادهژیت و سێ بلۆكهكهى دیكه‌ش خوێندكارانى كوڕن.