سەرانەشیان لە خەڵک وەرگرتووە
دوو تۆمەتباری ماتۆڕدز لە هەولێر دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە ماتۆڕسکیلیان دزیوە و رێگەیان لەخەڵک گرتووە و سەرانەشیان وەرگرتووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی رێگریکردن و دزینی ماتۆڕسکیل وەرگرتنی سەرانە لە خەڵک دەستگیر کرد.
دەشڵێت، دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (ٲ. ب. ٲ) و (ن. ق. م) پێشینەی تاوانیان هەبووە و دانیان بە تاوانەکانیان ناوە.
ئێستا بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 442 لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.