خەڵکەکەش گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا
22 خانووی هاوڵاتیان لەلایەن شارەوانی خورماتووەوە رووخێندران
+964
سیروان خورشید – دوزخوماتوو
دوای ئەوەی لەلایەن خێرخوازانەوە ژمارەیەک خانوو بۆ چەند هاوڵاتییەکی کەمدەرامەتی قەزای خورماتوو درووستکران، ئەمڕۆ لەلایەن شارەوانی قەزاکەوە رووخێندران.
هەریەکەیان زیاتر لە سێ ملیۆن دینار زیانیان بەرکەوتووە بۆهەر خانوویەک
ئەکرم عەبدولکەریم، خێرخواز و سەرپەرشتیاری خانووەکان بە 964ـی وت، ئەوان لەساڵی 2012ـەوە داوایان لەشارەوانی کردووە، چەند دۆنمێک زەویان پێ بدرێت بۆ درووستکردنی خانوو بۆ کەسانی هەژار و کەم دەرامەت، دوای ئەوەی ماوەی سێ مانگ دەبێت زەویەکانیان دابەش کردووە بە سەر 22 خێزانی هەژار و کەمدەرامەتدا، بۆئەوەی ئەو کەسانە لە خانووی کرێ رزگاریان بێت چەند خانوویەکیان بۆ درووستکردوون ، بەڵام شارەوانی خەونەکەیانی لەناوبرد و رووخاندنی.
وتیشی، شارەوانی چەند رۆژێک لەمەوپێش ئاگاداری کردوونەتەوە، پێویستە خانووەکان بڕوخێندرێن چونکە، موڵکی گشتین و زیادەڕەوین، بۆیە ئەمڕۆ خانووەکان روخێندران.
خاوەنی خانووەکانیش لای خانووە رووخێندراوەکانییان گردبوونەوە و داوای چارەسەری دۆخەکەیان دەکەن، بە وتەی خۆیان هەریەکەیان زیاتر لە سێ ملیۆن دینار زیانیان بەرکەوتووە بۆهەر خانوویەک.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر
گردبوونەوە
دوێنێ شهو چی روویدا؟
بهریتانیا له جهنگ تێوهگلا و ههولێریش چهند درۆنێكی تێكشكاند
زیاتر لە سێ مانگە
بۆری ئاوی بەنداوی باوەشاسوار قوڕاو گرتویەتی
کونسوڵی ئێران لە هەولێر
"سەرجەم بنکەکانی ئەمریکامان لە ناوچەکە وێران کردووە"
عهریزهنووسهكان گردبوونهوه
"بەڵێندەرێک هاتووه و دهستی بهسهر کاری عەریزەنووسانی کەرکوکدا گرتووه"
"عەقدمان بۆ نەکەن هەڵیناکەین"
خاوەن موەلیدەکانی سلێمانی لە بڕیارەکەی قایمقامیەت ناڕازین
شۆفێرانی بارهەڵگر لە بازگەی چیمەن گردبوونەوە
"پارهخواردنه و گرانی خراوهتهسهر خهڵک و گەندەڵییە"
"تووشی زەرەر و زیانی زۆر بووین"