شۆفێرانی بارهەڵگر لە بازگەی چیمەن گردبوونەوە
“پاره‌خواردنه و گرانی خراوه‌ته‌سه‌ر خه‌ڵک و گەندەڵییە”
964+
كاروانه ساڵحی – كه‌ركوك
شۆفێرانی بارهه‌ڵگر هاواریان لێ هه‌ستا و بێزاربوون له‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی له بازگه‌ی چیمه‌نی نزیك كه‌ركه‌وك به ناوی گومرگ و قه‌پان و رسومان لێیان وه‌رده‌گیرێت، بۆیه ئه‌م نیوه‌ڕۆیه‌ی پێنجشه‌ممه 26.2.2026 گردبوونه‌وه و رێگه‌شیان گرت.
په‌یامنێری 964 خۆی گه‌یانده لای شۆفێرانی ناڕازی و ئه‌وان رایانگه‌یاند، گومرگێكی زۆر له میوه و سه‌وزه وه‌رده‌گیرێت، جگه له پاره‌ی قه‌پان و رسومان و چه‌ند شتێكی دیكه.
ئه‌حمه‌د یه‌كێك له شۆفێره‌كانه و ده‌ڵێت، حكومه‌تی عێراق هه‌زاران بیره‌نه‌وتی هه‌یه، كه‌چی گومرگی له‌سه‌ر باینجان و كوله‌كه داناوه.
شۆفێرێكی دیكه به ناوی به‌شدار عه‌زیز به 964ی وت، له هه‌موو عێراق ته‌نیا دوو بازگه ئه‌و پاره زۆره له بارهه‌ڵگران وه‌رده‌گرن، چیمه‌ن و باوه‌نوور، پێموایه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی كوردیین.
وتیشی، ئه‌و گومرگه ژیانی ئێمه‌ی تێكدایه و گومرگ له‌سه‌ر سه‌وزه و میوه وه‌رده‌گرێت، ده‌شڵێت “به‌قورئان پاره‌كه بۆ حكومه‌تی عێراقیش نییه”.
هه‌روه‌ها كاردۆ شۆفێرێكی تره و ده‌ڵێت، ده‌توانی له‌لایه‌كی تره‌وه به 250 هه‌زار دینار له‌گه‌ڵ پۆلیسێك رێكبكه‌وی و پاره‌ی گومرگ و رسوماته‌كه نه‌ده‌یت.
حكومه‌تی عێراق گوایه سیستمی گومرگی له ناوه‌خۆ و له ده‌ورازه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رێكخستووه‌ته‌وه، به‌ڵام له هه‌موو سێكته‌ره‌كانی بازرگانی باس له‌وه ده‌كرێت، پاره‌ی گومرگ زۆر زیادی كردووه و به تایبه‌تی له ده‌روازه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وام شۆفێرانی بارهه‌ڵگر باس له‌وه ده‌كه‌ن ته‌نگیان پێهه‌ڵده‌چنرێ و پاره‌ی زیاد و گومرگی زۆریان لێ وه‌رده‌گرن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا