لە عەربەت

سێ ساڵە کاری سیحر و جادوو دەکات و ئێستا دەستگیر کرا

964+

توانا نەقی

لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە قسەی ئەوان سێ ساڵە كاری سیحرو جادووی  كردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، زانیاری ئەوە گەشتە دەست پۆلیس کە کابرایەک سیحر و جادووی کردووە و بۆیە بڕیاری دادوەریان بۆ وەرگرتووە و دەستگیریان کردووە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو کەسە بە نەتەوە تورکمانە و ماوەی سێ ساڵە کاری سیحر و جادوو دەکات لە کەمپی عەرەبەت.

وتیشی، لەلایەن کەسێکەوە سکاڵای لەسەر تۆمار کرداوە و ئەوانیش دەستگیریان کردووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

لە ئێستادا تۆمەتبار (ت، أ، ح) لەدایكبووی 1982 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 240 لەیاسای سزادانی عێراقی اگیراوەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك كتێب و چەند كەلوپەلێكی دیكەدا كە بۆ سیحر و جادووكردن بەكاری هێناوە.

19 كه‌س له‌ سلێمانى له‌سه‌ر سیحر و جادوو ده‌ستگیركرا...

19 كه‌س له‌ سلێمانى له‌سه‌ر سیحر و جادوو ده‌ستگیركراون