دەڵێن 50 رۆژە ئاومان نییە

هاوڵاتیانی بەهاری كۆن لە هەولێر شەقامی 100مەترییان گرت و گردبوونەوە 

964+
شیراز عەبدوڵا

ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی گەڕەكی بەهاری كۆن لە هەولێر شەقامی 100 مەترییان گرت و گردبوونەوە.

هاوڵاتیانی گەڕەكەكە بۆ 964 قسەیان كرد و دەڵێن 50 رۆژە ئاویان نییە.
یەكێك لە هاوڵاتیانی بەشداربووی گردبوونەوەكە دەڵێت، “ئێمە بیرمان نییە و ئاوی ئێمە ئیفرازە، بەڵام 50 رۆژە ئاومان نییە و نازانین ئاوی ئێمەیان بە كوێ داوە”.
هاوڵاتییەكی دیكەش بە تووڕەییەوە وتی: “ئاوەكەمان دزراوە”.
لەگەڵ هاتنەوەی هاوین، لە بەشێكی گەڕەكەكانی هەولێر كێشەی بێئاوی دروست دەبێت و ئەمە چەندین جاریشە هاوڵاتیانی چەند گەڕەكێك بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە دێنە سەرشەقام و ناڕەزایی دەردەبڕن، ئەمەش لە كاتێكدا پارێزگای هەولێر لە رێی بڵاوكراوە و راگەیاندنی كۆبوونەوەكانی بەشە ئیدارەییەكانی شارەكەدا، رایدەگەیەنن لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی بێئاویدان و چەند هەنگاوێكیشیان ناوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەشێكی گەڕەكی نەسیج ئاویان نییە و ناچارن خانووەكانیان ...

بەشێكی گەڕەكی نەسیج ئاویان نییە و ناچارن خانووەكانیان بفرۆشن