لینکەکە هێشتا کارایە

بوون بە کارمەندی کۆمسیۆن یەک رۆژی ماوە

964+

ئەحمەد مستەفا

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دوای ئەوەی بڕیاریدا جارێکی دیکە دەرگای دامەزراندن بۆ کارمەندانی سەر سندوق بکاتەوە، “سبەینێ دووشەممە وادەکەی کۆتایی دێت”.

بەڵام، “تۆمارکردنی پەنجەمۆری ئەو کەسانەی پێشتر کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرەکانیان هەبووە بەردەوام دەبێت”.

نوسینگەی جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە 964 یان وت، بە پێی وادەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، “ئەو دەرفەتەی کرابوویەوە بۆ دووەم جار، بۆ ئەوە بووە ئەو کەسانەی بۆیان نەڕەخساوە فۆڕمی دامەزراندن بۆ کارمەندانی سەر سندوق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پڕبکەنەوە دەرفەتیان پێ دراوەتەوە”.

لە 4 ی تەممووزەوە تا 23 ی تەممووز فۆڕمی تایبەت بە دامەزراندن کە ئەلیکترۆنییە بەردەست دەبێت، نوسینگەکە ئاماژەی بەوەکرد، “ئەو کەسانەی ئارەزوومەندن دەتوانن تا سبەی کاتژمێر 12:00ی شەو فۆڕم پڕبکەنەوە”.

هەروەها، “ئەو کەسانەی لە رابردوودا کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەبووە، دەتوانن لە سبەینێ دووشەممە تا 10 ی تەممووز سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن بۆ تۆمارکردنەوەی پەنجەمۆرەکانیان”.

لینکی بوون بە کارمەندانی کۆمسیۆن بۆ رۆژی هەڵبژاردنی پە...

لینکی بوون بە کارمەندانی کۆمسیۆن بۆ رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کارا کرا

تیمێکی کۆمسیۆن چوونە شارەوانی تەوێڵە

تیمێکی کۆمسیۆن چوونە شارەوانی تەوێڵە