ئەمڕۆ شاره‌وانى ده‌چێت

بۆنى زێراب دانیشتووانى كۆمه‌ڵگاى كاوه‌ى له‌ قوشته‌په‌ بێزار كردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دانیشتووانى كۆمه‌ڵگاى كاوه‌، له‌ سنوورى قه‌زاى قوشته‌په‌ ده‌ڵێن، بۆنى ناخۆشی ئاوى زێراب بێزارى كردوون، شاره‌وانیش ده‌ڵێت، دووشەممە سه‌ردانى ئه‌م شوێنه‌ ده‌كه‌ن.

داواكارییه‌كه‌ى ئه‌م خه‌ڵكه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 964 و ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ جگه‌ له‌ بۆنه‌ ناخۆشه‌كه‌ى، ئاسته‌نگیش بۆ هاتوچۆى ئۆتۆمبێله‌كانیان دروست بووه‌.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كدا سیامه‌ند حه‌مه‌د، به‌رپرسی به‌شی خزمه‌تگوزارى شاره‌وانى قوشته‌په‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، ئەمڕۆ تیمێك ده‌نێرنه‌ ئه‌و شوێنه‌ بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر بكرێت.

وتیشی “پێشتریش له‌و كۆمه‌ڵگایه‌ كێشه‌ی زێرابیان هه‌بوو و چاره‌سه‌ریان كردووه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، دواى سه‌ردانى تیمه‌كانمان نووسراو بۆ سه‌رووى خۆمان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌ زووترین كات بۆیان چاكبكرێته‌وه‌.

كۆمه‌ڵگاى كاوه‌ له‌ قوشته‌په‌، یه‌كێكه‌ له‌و سێ كۆمه‌ڵگایانه‌ى كه‌ به‌ سه‌دان خێزانیان لێ نیشته‌جێیه‌، به‌ 59 گوندى سنوورى قوشته‌په‌ زیاتر له‌ 30 هه‌زار هاوڵاتی لێ ده‌ژیت.

رێگای قوشتەپە - قەشقە تێكچووە و داوای چاككردنەوەی دەكر...

رێگای قوشتەپە - قەشقە تێكچووە و داوای چاككردنەوەی دەكرێت