لە ناوچەی تانجەڕۆی سلێمانی

ئاگرێک لە کارگەیەکی کبریت کەوتووەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

کەمێک پێش ئێستا، ئاگر لە کارگەیەکى کبریت لە ناوچەى تانجەڕۆى سلێمانى کەوتتەوە.

رائید ئارام وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964ـی وت،”ئێستا تیمەکانمان لە رێگان بەرەو تانجەڕۆ، ئاگر لە کارگەیەکى کبریت کەوتووەتەوە”.

تائێستا 964 قەبارەى ئاگرەکە نازانێت و پەیامنێر لە رێگایە بۆ شوێنەکە.

زانیاری هات:

ئەو شوێنەی ئاگری گرتووە وەکو شاخێک وابووە لە کبریت و تا ئێستاش تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین.

بە پێی ئەو زانیاریانەی پەیامةێری 964 لە شوێنی ئاگرەکەوە زانیویەتی، ئاگرەکە بەهۆی سووتانی زەوییەک بەرامبەر کارگەکە دروست بووە و بۆنێکی ناخؤشی بڵاوکردووەتەوە.