دیمەنی ئەو ئاامێری بیرهەڵکەندنەی دەستی بەسەرداگیراوە.وێنە.پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر
خاوەنەکەی هەڵاتووە
لە شەقڵاوە دەستگیرا بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندنی نایاسایی
توانا نەقی
لەلایەن بەشی پۆلیسی ژینگەی شەقڵاوە دەستگیراوە بەسەر ئامێرێکی سوری کارەبایی بیرهەڵکەندن کە کارپێکردنی نایاساییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر بڵاویکردەوە، جگە لەو ئامێرەی دەستی بەسەردا گیراوە نەیان توانییوە سەرپێچیکارەکان دەستگیر بکەن و هەڵاتوون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لێدانی بیری نایاسایی مەترسی بۆسەر ژینگە و کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی دروست دەکات، بۆیە بەردەوام دەبن لە دەستگیر کردن و لێپرسینەوە لەوکەسانەی کە بە نایاسایی بیر لێدەدەن.
ئێستا لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری دەستگیر کردن بۆ ئەو کەسانە و دۆزینەوەیان بە پێی مادەی 20 لە یاسای سزادانی عێراقی دەرکراوە.