خەریکە رەنجى ساڵێکیان بەفیڕۆ دەچێت
بەشێک لە جوتیارانى قەراج و کەندێناوە گردبوونەوە
964+
شۆڕش عەبدوڵا- هەولیر
400 بارهەڵگرى پڕ لە گەنم کە هى جوتیارانى دەشتى قەراج و کەندێناوەن، لەسەرەدا وەستاون بۆ ئەوەى سایلۆى مەخمور لێیان وەربگرێت، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن، لێیان وەرناگیرێت.
ئەمڕۆ بەشێک لەو جوتیارانە لە هەولێر گردبوونەوە، دوو لە جوتیارەکان قسەیان بۆ 964 کرد و دەڵێن، زیاتر لە 50 رۆژە 400 بارهەڵگرمان لەسەرەدا وەستاوە، بەڵام نە لێمان وەردەگرن و نە گوێمان لێدەگرن.
گەنمەکان لە 21.5.2024ـەوە بارکراون، بەڵام تائێستا سایلۆى مەخمور لێى وەرنەگرتوون، میقداد عەبدولرەحمان یەکێک لەو جوتیارانەیە و بە 964ـى وت،”ئەگەر لێمان وەرنەگرن زیانێکى زۆر دەکەین و دەبێت تۆنى بە 350 هەزار دینار بیفرۆشین”.
ئەو جوتیارانە، روویان لە حکومەتى عێراق و ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەرانە، شتیکیان بۆ بکەن و گەنمەکانیان لێوەربگرن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح
گەنمی جوتیاران
جوتیارانیش دەڵێن وابڕوا ناتوانین گەنم بچێنین
پارەی گەنمی جوتیارانی کورد هێشتا نەدراوە
لە بەرواری 12.8.2024 دەست پێدەکات
جوتیارانی سنوری مەخمور بڕۆن ناوی خۆتان تۆمار بکەن
جێگەیان نەبووە
حەوت هەزار تۆن گەنمی سایلۆکانی کەلار و چەمچەماڵ بۆ سەیدسادق گواسترانەوە
له سایلۆى كۆیه بهڵێنیان وهرگرتووه
ئهمساڵ زیاتر له 8000 تۆن گهنم له جوتیارانى تهقتهق وهردهگیرێت
"چەکی پارەی گەنمەکانیان دابەشدەکەن"
ئەو جوتیارانەی گەنمیان بۆ سایلۆی سەیدسادق بردووە ئەم هەواڵە بۆ ئێوەیە
24 ههزار تۆن بهرههمیان ههیه