5 قوتابى لە یەکەمەکانن
قوتابخانەى شەهید جەبارى نمونەیى دەبێتە قوتابخانەى پزیشکەکان
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
ئامادەیی شەهید جەباری نمونەیی یەکێک بوە لە قوتابخانە سەرکەوتوەکانی هەرێمی کوردستان و پێنج لە قوتابیەکانی لە یەکەمەکانی هەرێمی کوردستانن، زۆربەشیان ئارەزویان لە بەشى پزیشکییە و دەیانەوێت بیکەنە قوتابخانەى پزیشکەکان.
قوتابخانەکە تێکەڵاوە و لەسەر بنەمای تاقیکردنەوە، ساڵی 50 قوتابی وەردەگرێت ئەویش بەو مەرجەى لە قۆناغى پێشوتر کۆى نمرەکانى لە 95 کەمتر نەبێت، ئەگەر هاتوو لە پۆلى 12ش کۆى نمرەکانى لە 70% کەمتر بوو، دەبێت قوتابخانەکە جێبهێڵێت.
بە وتەى کەنار جەلال، بەڕێوەبەرى قوتابخانەى شەهید جەبارى نمونەیى کە بۆ 964 قسەى کردووە، پێنج لە قوتابییەکانمان لە یەکەمەکانى هەرێم بوون یەکێکیان یەکەم و دوو قوتابى دووەم و دوو قوتابیش سێیەم.
ئەو پێنج قوتابییەى لە قوتابخانەى شەهید جەبارى نمونەیى لە یەکەمەکانن ئەمانەن:
ئاران لوقمان، یەکەم لەسەر ئاستى هەرێم
رۆژە فاروق، دووەمى سەرئاستى هەرێکم
ئەلەند جەمال، دووەمى سەر ئاستى هەرێم
شانیا جەمال، سێیەمى سەر ئاستى هەرێم
ئەلەند ئەبوبەکر، سێیەمى سەر ئاستى هەرێم
پێداچوونەوە: وریا فەتاح