دیمەنێکی دهۆک
پۆلی 12
“دیار نییە هیچ قوتابییەكی دهۆک پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمیان هێنابێت”
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
تا ئێستا پەروەردەکانی گشتیی پاریزگای دهۆک ئاگادار نەکراوەتەوە کەوا هیچ قوتابییەکیان لە ئاستی یەکەم یان دووەم یان سیێەمی هەرێم بن، بگرە چوارەمیشیان تێیدا ئاگادار نەکراوەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی بڕیارە کاتژمێر 8:00 ی شەو وەزارەتی پەروەردە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ئامادەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان رابگەیەنێت.
نەبیل شەنگالی، بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی گشتیی پاریزگای دهۆک بە 964ی وت، ئەمساڵ لە سنووری دهۆک 28283 قوتابی بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12دا کردووە بە هەموو قەزا و ناحیەکانەوە و ژمارەی قوتابیانی زانستی لە دهۆک 18326 بوون و بەشی وێژەی 9490 و بەشی پیشەییەکەی لە دهۆک 467، بوون.
وتیشی، تا ئیستا هیچ ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ ئەوان نەهاتووە، کەوا هیچ قوتابییەکی سنووری دهۆک یان سەنتەری دهۆک پلەی یەکەمی بەدەست هێنابیت، تا ئیستا هیچ قوتابییەکیش ئاگادار نەکراوەتەوە، لەوانەیە بۆ ئەمساڵ قوتابییەکانی پاریزگای دهۆک هیچ کامێکیان نمرەی زۆریان بەدەستەوە نەهێنابیت، کە ببن بە یەکەم و دووەم و سیێەم.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا