خاوەنی کۆمپانیای کراودسترایک

“هێرشی ئەلیکترۆنی نییە و تەنیا ئەپدەیتە”

+964

ژێوار خدر – هەولێر

خاوەنی کۆمپانیای کراودسترایک رایگەیاند، ئەو گرفتە ئەلیکترۆنییەی لە جیهان روویداوە، هێرشی ئەلیکترۆنی نییە و کێشەکە تەنیا ئەپدەیتە.

نزیکەی 12   کاتژمێرە کێشەیەکی ئەلیکترۆنی لە سەرانسەری جیهان درووستبووە، بەهۆیەوە گەشتەکانی فڕۆکە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان وەستاون و کاریگەری هەبوو لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پەخشی راستەوخۆی چەند کەناڵێکی جیهانی.

خاوەنی کۆمپانیای کراود سترایک، جۆرج کوردس لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، دڵنیایی دەدات لەوەی ئەو کێشە ئەلیکترۆنییەی کە دروست بووە، هێرشی ئەلیکترۆنی یان هاک نیە و بەڵکو کێشەیەک لە ئەپدەیتی ناوەڕۆکی پرۆگرامەکانیاندا هەیە و دیاری کراوە ،  لە هەوڵی چارەسەرکردنیدان.

خاوەنی کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشداوە، کە گرفتەکە کاریگەری نەبووە لەسەر هۆستەکانی ماک و لینوکس و دەشڵێت، ئێمە رێکخراوەکان دڵنیا دەکەینەوە لەوەی کە لە ڕێگەی کەناڵە فەرمیەکانەوە پەیوەندی لەگەڵ نوێنەرانی کراودسترایک دەکەین، تیمەکەمان بە تەواوی کۆکراوەتەوە بۆ دڵنیابوون لە ئاسایش و سەقامگیری کڕیارانی.

کێشەیەکی تەکنیکی جیهانی وەستاند

کێشەیەکی تەکنیکی جیهانی وەستاند