10 كه‌س بریندارن

پاسێكی گه‌شتیارى له‌ گه‌لی شێرانه‌ وه‌رگه‌ڕا

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

پاسێكی گه‌شتیاری له‌ گه‌لى شێرانه‌ى سنوورى دهۆك وه‌رگه‌ڕاوه‌ و به‌پێی زانیارییه‌كان چه‌ند گه‌شتیارێك بریندارن.

گه‌لى شێرانه‌ ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیارییه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ سنوورى ناحیه‌ى دێره‌لووكى سه‌ر به‌ قه‌زاى ئامێدی.

نوێكراوه‌ته‌وه‌ له‌ كاتژمێر 11: 27 خوله‌ك
مه‌سعود بۆتى ، یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى قه‌زاى ئامێدی به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌و رووداوه‌ 10 كه‌س بریندارن.
وتیشی “چوار له‌ برینداره‌كان برینه‌كانیان سه‌خته‌ و له‌ ژێر چاودێری پزیشكیدان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر پێویست بكات چوار كه‌سه‌كه‌ ده‌نێرنه‌ نه‌خۆشخانه‌ى دهۆك.

بەقسەی مه‌سعود بۆتى ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لەناو پاسەکە بوونە  20 کەس بوون و شەش کەس برینیان سووکە.

964 دەزانێت، لە ئەمساڵدا ئەمە دووەم رووداوی وەرگەڕانە لە گەلی شێرانەو  لە رووداوەکەی یەکەمدا کەسێک گیانی لەدەستدا بوو.