فڕانك لامپارد ده‌ركرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵلا – هه‌ولێر
یانەی ئێڤێرتۆنی ئینگلیزی بە فەرمی دەرکردنی فرانک لامپاردی راهێنەری تیپه‌كه‌ی راگەیاند، ئەمەش بەهۆی خراپی ئەنجامەکان و دۆڕانه یەکلەدوای یەکەکانی تیپه‌كه‌ی لە خولی نایابی ئینگلیزی.
لامپارد لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو مه‌شقی یانه‌ی ئێڤێرتۆنی گرتەئەستۆ، وەرزی رابردووش لە رزگارکردنی تیپەکەی لە دابه‌زین بۆ پله یه‌كی ئینگلته‌را سەرکەوتوو بوو.
ئێستا ئیڤێرتۆن بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ لە ریزبەندی پێشکۆتایی لیستی پرێمەرلیگی ئینگلتەرادایە، له‌گه‌ڵ ساوسامتۆن به خاڵ یه‌كسانن، كه ئه‌مه‌ی دوایی له پله‌ی كۆتاییه.
لامپارد پێشتر لە وەرزی 2019-2020 مەشقی یانەی چێڵسی له‌ئه‌ستۆ بوو، پێش ئەوەی لە مانگی یەکی ساڵی 2021 دووربخرێتەوە.
یانه‌ی ئیڤێرتۆن لە بەیاننامەیه‌كی فەرمیدا دوورخستنه‌وه‌ی لامپاردی راگه‌یاندووه، هه‌روه‌ها هه‌ردوو یاریزانی پێشووی یانه‌كه “پۆڵ تایت و لیتۆن بەینز”، وەک راهێنه‌ری كاتیی یانه‌كه دیارییكراون، تا ئه‌و كاته‌ی یانه‌كه راهێنه‌رێكی دیكه بۆ شوێنی لامپارد ده‌ستنیشان ده‌كات.
ئیڤێرتۆن لەم وەرزەدا له كۆی 20 یاری له پرێمه‌رلیگ، تەنیا 3 سەرکەوتنی بەدەستهێناوه و تیپه‌كه ئێستا مه‌ترسی دابه‌زینی بۆ پله یه‌ك له‌سه‌ره.