بەهۆی فراوانی ناوچەکەوە
بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە سیتەک کرایەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە ناحیەی سیتەک لە سلێمانی، “بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان” لەلایەن جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی سلێمانی کرایەوە.
بنکەکە راستەوخۆ پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گشتی سلێمانی دەبێت، ناحیەکە کە 16 کیلۆمەتر لە ناوەندی سلێمانییەوە دوورە نزیکەی 850 ماڵن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ 964 ئاماژەی بەفراوانی ناحیەی سیتەک کرد و وتی، “بەگوێرەی فراوانی ناحیەکە و رێژەی دانیشتووانی بە خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی داریی ئەو فەرمانگە حکومییانەی پێویستن، دەبێت زیاد بکرێن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کردنەوەی ئەم بنکەیە رۆڵی سەرەکی دەبێت لە دابینکردنی ئارامی و جێبەجێکردنی یاسا بەپشتیووانی هێزەکانی تری ناوخۆ و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە سنورەداکەدا”.
ناحیەی سیتەک لە قەزای شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی، سنورەکەی 35 گوند لەخۆ دەگرێ، ناوچەیەکی گەشتیارییە و چەندان رێستۆرانت و باخی حەوانەوەی کەسی تێدا کراوەتەوە، جگە لە دانیشتووانی ناحیەکە.
کردنەوەی بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە سیتەک؛