وتەبێژی یەکەی 70ـی هێزەکانی پێشمەرگە وا دەڵێت

گرفت لە موچەی یەکەی 70 دروست نەبووە و تەنیا خانەنشینانی پێشمەرگە موچەی مانگی پێنجیان وەرگرتووە

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانی

ئەمڕۆ موچەی مانگەکانی پێنج و شەشی یەکەی 70 هێزی پێشمەرگە دابەشکرا و خانەنشینی پێشمەرگە بەهۆی کورتهێنانەوە تەنیا موچەی مانگی پێنجیان وەرگرتووە.

ئەحمەد لەتیف وتەبێژی یەکەی 70ـی هێزەکانی پێشمەرگە  بە 964ـێ وت، دابەشکردنی موچەی یەکەی 70 بۆ مانگەکانی پێنج و شەش بەردەوامی هەیە و هیچ گرفتێکی نییە لە دابەشکردنیدا.

باسی لەوەکرد، تەنیا گرفت لە دابەشکردنی موچەی هەندێک خانەنشینی یەکەی 70 دا هەیە، لەبەر ئەوەی پارەکەیان کورتهێنانی هەیە.

بەپێی زانیاریەکانی دەست 964 کەوتووە، خانشینانی پێشمەرگە ئەمڕۆ تەنیا موچەی مانگی پێنجیان وەرگرتووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

وەزارەتی دارایی عێراق موچەی پێشمەرگە و ئاسایشی نەنارد

وەزارەتی دارایی عێراق موچەی پێشمەرگە و ئاسایشی نەنارد