لە سلێمانی 

لە ژێر زەمینی ماڵێك لەگەڕەكی زەرگەتە تەرمی كەسێك دۆزرایەوە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.7.2024 تەرمی پیاوێكی تەمەن 43 ساڵ لە گەڕەكی زەرگەتەی سلێمانی دۆزرایەوە

سەكەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ی وت، “پیاوێكی تەمەن 43 ساڵ لە ژێر زەمینی ماڵێك لەگەڕەكی زەرگەتەی سلێمانی دۆزراوەتەوە، لەخانووەكە بەتەنیا ژیاوە و كەسی دیكەی لەگەڵ نەبووە”.

وتیشی، ئەو كەسە نەخۆشی شیزۆفینیای هەبووە و بە تەنیا ژیاوە، كەسوكاری هاتوون بۆ پۆلیس و هیچ سكاڵایەكیان نییە”.

باسی لەوەش كرد، لەلایەن دراوسێکانییەوە پۆلیس ئاگادار كراوەتەوە، تەرمەكە بۆنی كردووە، وادیارە دوو تا سێ رۆژە تەرمەكە ماوەتەوە بۆیە بۆنی كردووە، لەئێستادا تەرمی كەسەكە نێردراوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

تەرمی دانیشتوویەکى دەربەندیخان دۆزرایەوە

تەرمی دانیشتوویەکى دەربەندیخان دۆزرایەوە