هەندێک تاوانبار ناگرێتەوە

لە رۆژئاوای کوردستان لێبوردنی گشتی دەرکرا

964+

ژووری هەواڵ

لە رۆژئاوای کوردستان یاسایەکی نوێ دەرکرا و بەگوێری یاساکە، بەندکراوان لێبوردنی گشتیان بۆ دەردەکرێت، جگە لەو تاوانبارانەی کە بە تیرۆر یان کوشتن سزادراون.

بەگوێرەی یاساکە کە لەلایەن ئەنجومەنی یاسادانانی رۆژئاوای کوردستان دەرکراوە، ئەوانەی زیندانیکراون و ماوەکەیان ھەتاھەتاییە سزاکەیان بۆ 15 ساڵ کەمدەکرێتەوە، ئەوانەشی بەکاتی سزادراون سزاکەیان بۆ نیوە کەمدەکرێتەوە، ئەوانەشی سزادراون و تەمەنیان لە 75 ساڵ زیاترە ئازاددەکرێن.

یاسای لێبوردنی گشتی یەکێکبوو لە داواکارییە سەرەکییەکانی سەرۆک ھۆزەکانی باکوری سوریا.

لە یاساکەدا هاتووە، ئەو کەسانەی کە بە تاوانی تیرۆر، کاری تیرۆرستی دژی ھەسەدە، تەقینەوە و کارێک کە بووبێتە ھۆی کوژرانی مرۆڤ سزادراون لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە.

عێراق لێبووردنی تایبەت بۆ زیاتر لە سێ هەزار زیندانی دە...

عێراق لێبووردنی تایبەت بۆ زیاتر لە سێ هەزار زیندانی دەردەکات