دیمەنێکی قەزای ئاکرێ. وێنە:964
بە گوژمەی 10 ملیار دینار
هەشت پڕۆژە لە قەزای ئاکرێ جیبەجێ دەکرین
964+
ژێوار خدر
لە هەشت پڕۆژەی جیاوازدا شارەوانی قەزای ئاکرێ، زیاتر لە 25 گەڕەکی قەزاکە قیرتاو و کۆنکریت دەکات.
بڵند رەزا، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ بە 964ی وت، ”گوژمەی تەرخان کراو بۆ کۆی هەر هەشت پڕۆژەکە بریتییە لە 10 ملیار دینار، شەش لە پڕۆژەکان لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆک جێبەجێ دەکرێن و دووانەکەی دیکە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی.
سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ وتیشی، جگە لە قیڕتاو و کردن و کۆنکریت کردنی گەڕەکەکان، لەنێو پڕۆژەکاندا راکێشانی ئاوەڕۆ و درووستکردنی دیواریش بۆ ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
بەپێی قسەی سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ، تا ئێستا %20-25ی پڕۆژەکە تەواو بووە، دەشڵێت ئەگەر کێشەی کورت هێنانی پارەیان بۆ دروست نەبێت، لە ماوەی دوو ساڵدا پڕۆژەکە کارەکانی تەواو دەبێت.
قەزای ئاکرێ لە 47 گەڕەک پێکهاتووە و بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژەیە، 25 گەڕەکییان کۆنکریت و قیر دەکرێن و کێشەی ئاوەریان نامێنێت.