لەو هەفتەی تێپەڕی

شەفافیەت؛ داهات 44.5% زیادی كرد

ئەحمەد مستەفا

داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین له‌ رۆژی 30.5.2026 تا ئه‌مڕۆ 5.6.2026 بڵاوکرایەوە، وە بڕی سێ ملیار و 677 ملیۆن و 636 هه‌زار و 119 دینار بووه‌.

ماڵپه‌ڕی سەفافیەت دەڵێ،له‌و بڕە کۆکراوە، سێ ملیار و 499 ملیۆن و 983 هه‌زار و 169 دیناری نه‌ختینه‌یه‌ كه‌ سه‌دا 95ی‌ كۆی‌ داهاته‌كه‌ ده‌كات.

وە بڕی، 177 ملیۆن و 652 هه‌زار و 950 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه‌ كه‌ رێژه‌ی 5%ی‌ داهاته‌كه‌ پێكده‌هێنێت.

ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌ داهاتی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی‌ پێشوو 1 ملیار دینار زیادیكردووه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 44.59%.