خەلەکان
کارگەیەکى قیر؛ بە دووکەڵى زۆر ژینگەى ناوچەکەى تێکداوە
964+
وریا فەتاح
لەسەر رێگاى چوارقوڕنە- دوکان و لە نزیک گوندى قەڵاتەى ناحیەى خەلەکان، کارگەیەکى قیر بووەتە هۆى تێکدانى ژینگە و بە دووکەڵە زۆرەکەى، کاریگەرى لەسەر ژینگەى ناوچەکە دروستکردووە.
هاوڵاتییەکى سنوورەکە، ڤیدیۆى دووکەڵى کارگەکەى بۆ 964 ناردووە و دەڵێت: بەهۆى دەردانى دووکەڵێکى زۆر، ژینگەى ناوچەکەمان تێکچووە.
کارگەکە هى کۆمپانیاى جێبەجێکارى رێگاى چوارقوڕنە- دوکانە، کە قیر بۆ رێگاکە ئامادە دەکات، بەڵام بەهۆى نەبوونى هیچ فلتەرێک، دووکەڵى کارگەکە بەسەر ئاسمانى ناوچەکەدا بڵاو دەبێتەوە.