دیمەنی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل _ وێنە: 964
زۆرینەی خواردەمەنی بووە
ئیبراهیم خەلیل 10 هەزار تۆن کاڵای بۆ تورکیا گەڕاندووەتەوە و لەناو بردووە
964+
ئەحمەد مستەفا
دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە بڵاوکراوەیەکیدا رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی 2024، “تیمەکانی تاقیگە و پشکنین، 10 هەزار تۆن كەلوپەل و ماددەی خۆراكییان گەڕاندووەتەوە توركیا، یان لەناویان بردووە”.
بە گوێرەی راگەیەندراوی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، “زۆرینەی ئەو کاڵایانەی گەڕێندراونەتەوە بۆ تورکیا یان لەناوبراون، خواردن و خواردنەوە بوون”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17.7.2024، دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری خۆی، ئاماری ماوه‌ى شەش مانگی کار و چالاکییەکانی له 1.1.2024 تا 30.6.2024 بڵاوکردەوە، تێیدا ” 10 هەزار و 623 هەزار تۆن كه‌ره‌سته‌ى جۆراوجۆر له تاقیگه و لیژنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى ئیبراهیم خه‌لیل پەسەند نەکراون”.
دەروازەکە کە لە ئیدارەی
کاروبارەکانی ژینگەی زاخۆ لە دهۆکەوە دەگەڕێتەوە ناوخۆی زاخۆ
یە و یەكێكە لە رێگا سەرەكییەكانی هاتوچۆ و بازرگانی وشکانی لەگەڵ تورکیا، زانیاری ئەوەی ئاشکرا کردووە، “زۆرینەی کەلو پەلەکان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه و به‌شێكیش له‌ناوبراون، ھۆکارەکانیش ئەوە بوون کە ئەو کەرەستانە له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌گونجاون”.
زۆرینه‌ى ئه‌و كه‌لوپه‌لانه پێكهاتبوون، له کەلوپەلی خواردن و خواردنه‌وه و تەندروستی، هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌له‌كانى دیكه‌ش پێك هاتبوون له كه‌ره‌سته‌ى (کۆزماتیک، ڤێتێرنه‌رى، چاندن و بیناسازى)، دەروازەکە سوپاسی کارمەند و فەرمانبەرەکانی دەکات و دەڵێت، “ئه‌ركه‌كانیان به خه‌مخورى و دڵسوزییه‌وه به‌جێ گه‌یاندووه”.
دیمەنی پشکنین و ئەو کاڵایانەی لەناو براون؛