گوندێکی سنووری ناحیەیی ناڵپارێز بۆردومان کرا
50 دۆنمێک سووتا
گوندێکی سنووری ناحیەی ناڵپارێز بۆردومان کرا
کامیار کەمال – پێنجوێن
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 17.7.2024 گوندی بادانەی سەر بە ناحیەی ناڵپارێز بۆردومان کراوە و دیار نییە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە یان فڕۆکەی جەنگی.
هێمن ئیبراهیم بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز بە 964ی راگەیاند، رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر حەوت بووە و هیچ زیانێکی گیانیشی نەبووە.
وتیشی، بەهۆی بۆردومانەکەوە نزیکەی 50 دۆنمێک پووش و پاوان سووتاوە و لە لایەن دانیشتووانی گوندەکەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، گوندەکە نزیکەی 15 کیلۆمەتر لە ناحیەی ناڵپارێز دوورە و نزیکەی 25 ماڵی تێدایە.
سێ رۆژ لەمەوبەریش گوندی نزارە بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کرا، هاوکات لەمساڵدا ئەمە پێنجەمین جارە ناوچەی پێنجوێن بۆردومان دەکرێت و لایەنی ئەمنی و تەندروستیش دەڵێن، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا