39% کارەکانی تەواو بووە

کارکردن لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی رانیە بەردەوامە

964+

توانا نەقی

کۆمەڵگەی پەروەردەیی رانیە کە پرۆژەیەکی وەبەرهێنانە و چەندین بەش لەخۆدەگرێت کارکردن تیایدا بەردەوامە و تائێستا نزیکەی 40% کارەکانی تەواو بووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی راپەڕین بڵاویکردەوە، لە رێکەوتی 18.9.2022 دەستکراوە بە کارکردن لە پرۆژەکە لەسەر رووبەری 5943 مەتر دوجا.

پرۆژەکە پێکهاتووە لە، باخچەی ساوایان، قوتابخانەی بنەڕەتی، قوتابخانەی ئامادەیی، رێستۆرانت، هۆڵی فرە مەبەست، یاریگا، پارکینگ و سەوزای بە بەڕووبەری 1652 مەتر دوجا واتە بەڕێژەی 27.8% رووبەڕی پرۆژەکە.

گوژمەی دروستکردنی کۆمەڵگەی پەروەردەیی رانیە پێکهاتووە لە دوو ملیۆن و 68 هەزار و 965 دۆلار.

وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕۆژەکە لە 39.37% کارەکانی تەواو بووە و کارکردن تیایدا بەردەوامە و بە تەواوبونی پڕۆژەکە کۆمەڵێک دەرفەتی کار دەڕەخسێنێت.

کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لە چوارقوڕنە دەکرێتەوە

کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لە چوارقوڕنە دەکرێتەوە